به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دوای هاوێشتنی مووشه‌كێك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ كه‌شتییه‌كی بازرگانی له ئاوه‌كانی گه‌رووی هورمز، سوپای ئه‌مه‌ریكا كاروانێكی تری بۆردمان و مووشه‌كی ئاراسته‌ی پێگه گرنگ و ستراتیجییه‌كانی ئێران كرد.
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا "
سێنتكۆم" بڵاوی كرده‌وه، كه سوپای ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕێكی نوێی بۆردمانكردنی ئێرانی ئه‌نجام دا، دوای ئه‌وه‌ی پاسداران هێرشیان كرده سه‌ر كه‌شتییه‌كی بازرگانی هه‌ڵگری ئاڵای قوبرس كه ده‌یه‌ویست به گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕ ببێت.
ئاماژه‌ی داوه، ئه‌ندامانی یه‌كێك له تیمی ده‌ریاوانی سه‌ر كه‌شتییه‌كه شوێنبزره و كه‌شتییه‌كه‌یش توانای جووڵه‌كردنی نه‌ماوه، به‌هۆی ئه‌و ئاگره زۆره‌ی كه له به‌شی بزوێنه‌ری كه‌شتییه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه بۆردمانكردنه‌وه‌ی ئێران به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بووه.
هاوكات پێگه‌ی "ئه‌كسیۆس" له زاری به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌و ئامانجانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئێران بۆردمانی كردوون، بریتین له بنكه‌ی هه‌ڵدانی مووشه‌ك و درۆن و ڕاداری چاودێری ئاسمانی و بنكه‌ی هه‌ڵگرتنی مووشه‌كی بالیستیكین.
میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه، كه ده‌نگی ته‌قینه‌وه له دوورگه‌ی قه‌شم و شاری بوشه‌هر و عه‌سله‌ویه له باشووری ئێران بیستراوه.