دیوانی میرایه‌تی وڵاتی قه‌ته‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بڵاوی كرده‌وه، كه میر شێخ حه‌مه‌د بن خه‌لیفه ئالسانی باوكی میر ته‌میمی میری ئێسته‌ی قه‌ته‌ر كۆچی دوایی كرد.
له
ڕاگه‌یه‌نراوێكی دیوانی میرایه‌تی قه‌ته‌ر هاتووه، به دڵێكی پڕ له باوه‌ڕ به كاری خودا و تواناكانی، دیوانی میرایه‌تی له ده‌ستدان و كۆچی دوایی میری باوك شێخ حه‌مه‌د بن خه‌لیفه ئالسانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
شێخ حه‌مه‌د بن خه‌لیفه ئالسانی باوكی میری ئێسته‌ی قه‌ته‌ر ته‌میم بن حه‌مه‌د یه‌كێكه له دیارترین میره‌كانی قه‌ته‌ر و له سه‌رده‌می حوكمی ئه‌ودا گۆڕانكاری گه‌وره‌ی سیاسی و ئابووری و گه‌شه‌پێدان له قه‌ته‌ر هاته كایه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ڕاده‌ستی تیم بن حه‌مه‌د ئالسانی كوڕی بكات.