لە باخەكەی تەڵاڵ زەوبەعی هیچ بڕە پارەیەك نەدۆزراوەتەوە

:: PM:06:36:12/07/2026 ‌

ئەمڕۆ یەكشەم تەڵاڵ زەوبەعی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لە لایەن هێزێكی هاوبەشی تەناهیی پێكهاتوو لە دژەتیرۆر و دەستەی دەستپاكیی فیدراڵی لە ماڵەكەی لە حارسییەی بەغدا گیرا و رەوانی لێكۆڵینەوە كرا، لە نووسراوێكی دەستەی دەستپاكیی عێراق، باسی ئەو كەلوپەلانە دەكرێت كە لە باخێكی زەبەعی لە ئەبو غرێب دۆزراوەتەوە.

بەپێی نووسراوەكە، كە بریتییە لە جەردێكی ئەو كەلوپەلانەی لە باخێكی زەوبەعی لە ئەبو غرێب دەستیان بەسەردا گیراوە، نووسراوەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان خراوەتە روو و تیایدا هاتووە، لە كاتی پشكنینی باخێكی تۆمەتبار تەڵاڵ زەوبەعی، دەست بەسەر دوو تاپۆی دوو موڵك لە ناوچەی دۆرە و كۆمەڵێك ئاژەڵی جیاواز لە مانگا و مەڕوماڵات و ئاسك و نێری و نەعامە ئەسپ و كۆمەڵێك پەلەوەر و مریشك و مراویدا گیراوە.  






وشە - مه‌حموود ئیسماعیل