ئەمڕۆ یەكشەم هاوكات لەگەڵ هەڕەشەكانی ئەمەریكا بۆ ئێران لە ئەگەری هێرشكردنە سەر كەشتییەكان لە گەرووی هورمز، میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە كە دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە بەندەر عەباس و دوورگەی قشم لە باشووری ئێران بیستراوە.
ئاژانسی
"فارس"ی ئێرانی رای گەیاند كە دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی بەندەر عەباس و ناوچەی كەناراوی دوورگەی قشم لە كەنداو بیستراوە، دانیشتووانی باشووری دوورگەكە گوێیان لە چەند تەقینەوەیەك بووە، ئەمە و تا ئێستە دەسەڵاتدارانی ئێران زانیاری زیاتریان رانەگەیاندووە.
ئەمڕۆ یەكشەم فەرماندەییەكە لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند، تا ئێستە رێڕەوەكانی هاتوچۆكردنی دەریایی لە گەرووی هورمز كراوەن، گەرووەكە لەبەردەم هەموو كەشتییەكانی دەیانەوێ بە شێوەیەكی یاسایی تێپەڕ بن، كراوەیە و لەژێر كۆنترۆڵی ئێراندا نییە، هاوكات هێزەكانی ئەمەریكا لەوێن و ئامادەن مسۆگەریی ئازادیی هاتوچۆی دەریایی بكەن، سەرەڕای هێرشە بێ پاساوەكانی ئێران.