سبەی پێشكەشكردن بۆ تیروپشكی حەج دەست پێ دەكات

:: PM:10:24:12/07/2026 ‌

ئەمڕۆ یەكشەم دەستەی باڵای حەج و عومرە لە عێراق رای گەیاند كە سبەی دووشەم پێشكەشكردنی ئەلیكترۆنی بۆ تیروپشكی وەرزی داهاتووی حەج دەست پێ دەكات، دەستەكە چەند مەرجێكی بۆ پێشكەشكاران دیاری كردووە، لەوانە تەمەن و دۆخی تەندروستی و هیتریش.

ئەمڕۆ یەكشەم سامی مەسعوودی سەرۆكی دەستەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رای گەیاند، سبەی دووشەم پێشكەشكردنی ئەلیكترۆنی بۆ تیروپشكی حەجی ساڵی داهاتوو دەست پێ دەكات، روونی كردەوە كە بۆ وەرزی داهاتوو چەند مەرجێك دیاری كراوە، لەوانە تەمەنی پێشكەشكار لە سەرووی 45 ساڵ بێت و پێشكەشكردن لەسەر بنەمای شوێنی نیشتەجێبوون دەبێت.

زیاتر روونی كردەوە، پێشكەشكردنەكە پشت بە ژمارەی نیشتمانی و وێنەی رووخساری پێشكەشكار دەبەستێت، ئەوانەی پێشتر حەجیان كردووە ناتوانن پێشكەش بكەن، ئەوانەوی پێشتر ناویان دەرچووە و بۆ كەسی تر دەستبەردارییان كردووە، ئەوانەش ناتوانن پێشكەش بكەن، لیژنەی پزیشكی پێك دەهێنرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستیی پێشكەشكاران.

مەسعوودی دووپاتی كردەوە كە نابێت ناوەكان زیاتر لە جارێك پێشكەش بكرێن و كەسێك ناوی دەربچێت، ناتوانێت شوێنەكەی بە كەسێكی تر بدات و پشكی هەر پارێزگایەك بەپێی ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاكە دەبێت، و پێشكەشكار لە وردیی زانیارییەكان بەرپرسیار دەبێت و ناوی براوەكان لە ماڵپەڕیی فەرمیی دەستەكە و كەناڵە فەرمییەكان دێتە راگەیاندن.  




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل