ئەمەریکا جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێراندا ڕاگەیاند

:: PM:09:31:13/07/2026 ‌
هێزی دەریایی ئەمەریکا، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم 13ی تەمووزی 2026، چوونە بواری جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێراندا ڕاگەیاند، دووپاتی کردەوە کە گەمارۆکە سەرجەم وڵاتان بەبێ جیاوازی دەگرێتەوە.

لە بەیاننامەیەکی هێزی دەریایی ئەمەریکادا هاتووە، گەمارۆدان بۆ سەر گشت بەندەرەکانی ئێران لە سەعات 20:00 بە کاتی گرینج دەستی پێ کردووە.

ئاماژە بەوەش دراوە کە گەمارۆکە تەواوی کەناراوەکانی ئێران دەگرێتەوە، لە نێویاندا بەندەرەکان، وێستگەکانی نەوت و سەرجەم کەشتییەکان بەبێ گوێدانە ئاڵای ئەو وڵاتەی هەڵیانکردووە.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا دووپاتی کردبووەوە کە وڵاتەکەی کۆنتڕۆڵی گەرووی هورمز دەگرێتە دەست و باج دەخاتە سەر پاسەوانیکردنی ئەو ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیجییە.

ترەمپ لە پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" نووسیویەتی، گەرووی هورمز کراوەیە و بە کراوەیی دەمێنێتەوە، چ ئێران بچێتە ناوی یان نا. ئێمە گەمارۆی ئێران دەسەپێنینەوە، کە بەو ناوە نراوە چونکە تەنیا ڕێگری لە کەشتییەکانی ئێران یان بریکارەکانی دەکات لە چوونەژوورەوە یان دەرچوون.

هەروەها ڕوونی کردووەتەوە، سەرجەم وڵاتانی تر دەتوانن بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و کراوە گەرووەکە بەکار بهێنن. لەمەودوا ئەمەریکا وەک پارێزەری گەرووی هورمز دەناسرێت، بەڵام لەم پێگەیەدا و لەپێناو دادپەروەری، قەرەبوو دەکرێتەوە بە ڕێژەی 20٪ لە بەهای سەرجەم ئەو بارانەی دەگوازرێنەوە، ئەمەش لەپای تێچووی دابینکردنی تەناهی و سەلامەتی بۆ ئەو ناوچە ئاڵۆزەی جیهان.


وشە - پۆڵا مەحموود