فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست "سێنتكۆم" ئاشكرای كرد، كه هێزه‌كانیان نوێترین شه‌پۆلی هێرش و بۆردمانه‌كانیان شه‌وی ڕابردوو سه‌عات 10.15 خولهك به كاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست پێ كرد.
له
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سێنتكۆم هاتووه، بۆردمانه‌كان پێنج سه‌عات به‌رده‌وامیان هه‌بوو و بنكه سه‌ربازییه‌كانیان له چه‌ندان ناوچه‌ی ناو ئێران كرده ئامانج له نێویاندا شاری بوشه‌هر و چابهار و جاسك و كنارك و ئه‌بو مو‌سا و به‌نده‌ر عه‌باس، ئه‌مه‌یش له چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامی ئۆپراسیۆنه‌كان دێت، بۆ لاوازكردنی توانای ئێران بۆ هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له گه‌رووی هورمز.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌كی پێشكه‌وتوو و زۆر وردیان به‌كارهێناوه بۆ پێكانی ئامانجه‌كانی سیسته‌می به‌رگری كه‌ناراوه‌كانی ئێران و بنكه‌كانی مووشه‌ك و درۆن و تواناكانی هێزی ده‌ریایی ئێران.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، زیاتر له 50 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا ئێسته له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاوكراونه‌ته‌وه و سه‌رجه‌میان له حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ته‌واودان.