بەپێی سەرچاوەیەكی تەناهی ئەمڕۆ بەهۆی بەرزكردنەوەی ئاڵای رێكخراوی تیرۆریستی داعش و هەڕەشەكردن لە دانیشتووانی گوندێكی شارۆكەی داقووق لە باشووری پارێزگای كەركووك چوار كەس گیران.
بەپێی
سەرچاوەكە، هێزە تەناهییەكان پرۆسەیەكی چاودێرییان لە ناوچەكە ئەنجام دا و چوار كەسیان لە گوندی عەنانە سەر بە شارۆكەی داقووق گرت كە ئاڵای داعشیان بەرز كردبووەوە هەڕەشەیان لە دانیشتووانی گوندەكە كردبوو، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان پێوەندییەكی راستەوخۆ لە نێوان رووداوەكە و داعش نییە، ئەو كەسانە خەڵی گوندەكە بوونە و تا ئێستە لێكۆڵینەوە لەو رووداوە بەردەوامە.
لە لایەكی تر هێزەكانی پۆلیسی شارەدێی لەیلان لە رۆژهەڵاتی كەركووك توانیان تۆمەتبارێك بە كوشتنی جووتیارێك لە شارەدێكە لە دوای تەنیا 24 سەعات لە تاوانەكە بگرن.