فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم)، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە سەعات سێی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەم 15ی تەمووزی 2026 بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا، هێزەکانیان دەستیان بە ئۆپراسیۆن کردووە بۆ ئەنجامدانی دووەم شەپۆلی بۆردمان و هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەو بۆردمانانە ئامانج لێیان لەناوبردن و لاوازکردنی تواناکانی سەربازیی ئێرانە، کە بەکار دەهێنرێن بۆ هەڕەشەکردن لەو کەشتییانەی بە ئازادی بە ناو گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن، کە ڕێڕەوێکی ئاویی نێودەوڵەتییە و پێگەیەکی زۆر گرنگی بۆ بازرگانیی جیهانی هەیە.
سێنتکۆم دووپاتی کردەوە کە سوپای ئەمەریکا لەسەر فەرمان و ڕێنمایی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان (سەرۆکی ئەمەریکا)، لێپرسینەوە لە ئێران دەکات لە بەرانبەر ئەو هەڕەشانەی دروستی کردوون.