ئاژانسی سانا بڵاوی كردەوە، هێزەكانی سووریا لە سنووری عێراق و سووریا، بارێكی گەورەی چەكی پێشكەوتوو و مووشەكیان گرت كە بۆ حزبوڵای لبنان دەچوو.
ئاژانسی سانا بڵاوی كردەوە، لایەنە پێوەندیدارەكانی سووریا ئاشكرایان كرد، ئەو چەك و مووشەكانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، بۆ حزبوڵای لبنان ئامادە كرابوون.
حكوومەتی كاتی سووریا بۆ رازیكردنی ئیسرائیل و ئەمەریكا، سنوورەكانی خۆی بەتەواوی بەسەر گرووپە شیعییەكانی سەربە ئێراندا داخستووە، ئەمەش كاریگەریی خراپی لەسەر ئەو گرووپانە هەیە.
پێشتر ئێران لە عێراقەیەوە بە خاكی سووریادا چەك و پێداویستی سەربازی دەگەیاندە لبنان، بەڵام ئێستە بەهۆی پاڵپشتی ئەمەیركا لە حكوومەتەكەی شەرع،رێگری لە هەموو هەوڵێكی ئێران بۆ گەیشتن بەلبنان دەكرێت.