بۆ پێنجەمین شەوی لەسەریەک ئەمەریکا هێرشی نوێی کردە سەر ئێران

:: PM:09:30:16/07/2026 ‌
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم)، ئەمڕۆ پێنجشەم 16ی تەمووزی 2026، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە هێزەکانیان دەستیان بە ئەنجامدانی شەپۆلێکی نوێی بۆردمان و هێرش بۆ سەر ئێران کردووە، کە ئەمە دەبێتە پێنجەمین شەوی لەسەریەک ئەو وڵاتە دەکرێتە ئامانج.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەو زنجیرە هێرشە نوێیە لە سەعات دووی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا دەستی پێ کردووە. سێنتکۆم دووپاتی کردووەتەوە کە ئامانجی سەرەکیی ئەم ئۆپراسیۆنانە، بەردەوامبوونە لە تێکشکاندن و زیاتر لاوازکردنی تواناکانی سەربازیی ئێران.


وشە - پۆڵا مەحموود