هێزە چەکدارەکانی ئێران بنکەیەکی ئەمەریکا لە کوەیت دەکەنە ئامانج

:: AM:09:15:17/07/2026 ‌
ئەمڕۆ هەینی 17ی تەمووزی 2026، هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایان گەیاند کە بنکەیەکی سەربازیی ئەمەریکایان لە کوەیت کردووەتە ئامانج، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هاووڵاتییان. لە بەیاننامەیەکدا هاتووە کە ئەو کردارانەی ئەمەریکا بوونەتە هۆی دابەزینی توندی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز و وەستانی تەواوەتی هەناردەکردنیان لە ناو گەرووی هورمز.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش ڕوون کراوەتەوە کە ئەمەریکا دوای ئەوەی نەیتوانیوە ڕووبەڕووی هێزە چەکدارەکانی ئێران ببێتەوە، پەنای بردووەتە بەر بۆردمانکردنی ناوچە مەدەنییەکان. لە لایەکی ترەوە، هێزە چەکدارەکانی ئوردن لە پەیامێکدا ڕای گەیاندووە کە سێ مووشەکی ئێرانییان لە ئاسمانی وڵاتەکەیان تێکشکاندووە کە ئاراستەی ناو خاکی ئوردن کرابوون، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ بکەوێتەوە، و ئەوە دووپات دەكاتەوە کە بەردەوام چاودێری ئاسمانی وڵاتەکەیان دەکەن.

لە چەند سەعاتی ڕابردوودا، گرژییەکی سەربازیی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بووە، کاتێک هێزەکانی ئەمەریکا زنجیرەیەک بۆردمانیان کردە سەر ژێرخانی ئابووری و سەربازی لە باشووری ئێران، کە بەهۆیەوە چەند کەسێک کوژراون و پرد و فڕۆکەخانە ستراتیجییەکانی نزیک ڕێڕەوە ئاوییەکان وێران کراون. لە بەرانبەردا، ئێران هەڕەشەی ڕاگرتنی هەناردەی نەوت دەکات و ڕای گەیاندووە کە بنکەیەکی ئەمەریکاشی لە ناو سووریا کردووەتە ئامانج.


وشە - پۆڵا مەحموود