شه‌وی ڕابردوو تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو، سوپای ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕی حه‌وته‌می ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی له دژی ئێران ئه‌نجام دا، گرژییه‌كان له نێوان هه‌ردوولا به‌ره‌و ئاڵۆزبوونی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێن و ئامانجی گه‌ڕی حه‌وته‌می بۆردمانه‌كانیش بنكه‌كانی چاودێری و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و ژێرخانی سه‌ربازی و كۆگه‌كانی چه‌ك و تواناكانی ده‌ریایی و به ئامانجگرتنی ژێرخانی به‌كارخستنی هێزه‌كانی ئێران بووه.
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست "
سێنتكۆم" ئاشكرای كرد، گه‌ڕی حه‌وته‌می بۆردمانكردنی ئێران سه‌عات نۆ و 30 خوله‌ك به كاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا كه ده‌كاته سه‌عات چوار و نیوی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو به كاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆتایی هات، بۆردمانه‌كان له ڕێی فڕۆكه‌ی جه‌نگی و درۆن و كه‌شتی جه‌نگی ئه‌نجام دران.
ئاماژه‌ی داوه، بۆردمانه‌كان سه‌رنجی ته‌واویان خسته سه‌ر ناوه‌نده‌كانی چاودێری و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و دامه‌زراوه سه‌ربازی و لۆجستییه‌كان و كۆگه‌كانی چه‌ك له ژێر زه‌وی و توانای هێزی ده‌ریایی ئێران و به چڕی بۆردمانكران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه سێنتكۆم بڵاوی كردووه‌ته‌وه، شێوازی ئامانجه‌كان و ڕێڕه‌وی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و چیتر بۆردمانه‌كان ته‌نیا له پێكانی سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌ك و درۆن و سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی كورت ناكرێنه‌وه، بگره درێژ بووه‌ته‌وه بۆ سیسته‌می چاودێری و سه‌ركردایه‌تی و كۆنتڕۆڵكردن و لۆجستی، ئه‌مه‌یش به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای به‌كارخستنی هێزه‌كانی ئێران و لاوازكردنی تواناكانیان له به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپراسیۆنه‌كان و دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی توانای سه‌ربازییه‌كان.