بەرپرسێكی ئێران داوای چۆڵكردنی چەند فڕۆكەخانە و بەندەرێكی ئیمارات دەكات

:: PM:05:46:18/07/2026 ‌

خەریكە شەڕ و هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمەریكا و ئێران بە ئاراستەیەكی توندتر و پەرەسەندێكی زیاتر هەنگاو دەنێت، لە بەرانبەر بە هەڕەشەكانی ئەمەریكا، بەرپرسێكی ئێران رای گەیاند كە ئەگەر ئەم ئێوارەیە ئەمەریكا هێرش بكاتە سەر ژێرخانی مەدەنیی ئێران، پێویستە چەند فڕۆكەخانە و بەندەرێكی ئیمارات چۆڵ بكرێن و دەیانكەنە ئامانج.

وەك ئاژانسی "فارس"ی ئێرانی بڵاوی كردەوە، بەرپرسێكی تەناهیی ئێران رای گەیاندووە ئەگەر ئەمڕۆ ئێوارە ئەمەریكا هێرش بكاتە سەر ژێرخانی وڵاتەكەی، پێویستە چەند فڕۆكەخانە و بەندەرێكی ئیمارات چۆڵ بكرێن، چونكە ئەوان هێرشیان دەكەنە سەر.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە روونی كردەوە، وەك كاردانەوە بەرانبەر بە هەر هێرشێكی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران، ئەگەر ئەمشەو هێرش بكرێتە سەر ژێرخانی مەدەنی لە ئێران، پێویستە بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان لەو ناوچانە، هەردوو فڕۆكەخانەی دوبەی و ئەبو زەبی و هەردوو بەندەری فوجێرە و جەبەل عەلی بەپەلە چۆڵ بكرێن.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل