خامنەیی: ئێران وانەی لەبیرنەكراو بە ترەمپ و ئەمەریكا دەدات

:: PM:07:57:18/07/2026 ‌
ئەمڕۆ شەموو 18ی تەمووزی 2026، لە پەیامێکدا ڕێبەری ئێران دووپاتی کردەوە کە پێشێلکردنی لێکتێگەیشتننامەکە جارێکی تر سەلماندی واژووی سەرۆکی ئەمەریکا هیچ بەهایەکی نییە و ئەو وڵاتە پابەندی بەڵێنەکانی نابێت.

لە پەیامەکەیدا، موجتەبا خامنەیی ڕێبەری ئێران ڕای گەیاندووە، پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە بێبەهایی و نەشیاویی واژووی سەرۆکی ئەمەریکای سەلماند. هەروەها دووپاتی کردەوە کە لووتبەرزی، چاوچنۆکی و دڕندەیی، بەشێکی دانەبڕاون لە بنەما و سیاسەتەکانی ئەمەریکا.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا هاتووە، جارێکی تر ئەمەریکا ڕووی ڕاستەقینەی خۆی ئاشکرا کرد، ئەم ئەزموونەش بەڵگەیەکی نوێیە بۆ بێ متمانەیی و خراپەکاریی ئەمەریکا. هاوکات ڕێبەری ئێران دووپاتی کردەوە کە گەلی ئێران و بەرەی مقاوەمە وانەی لەبیرنەکراویان بۆ ئەمەریکا هەیە، ئاماژەی بەوەش دا کە قارەمانێتیی جەنگاوەرانی ئیسلام و ڕۆڵەکانی باشوور لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، نموونەی ڕوونی ئەو ڕاستییەن.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدان کە گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن لە هەڵکشاندان و هەردوولا یەکتر تۆمەتبار دەکەن بە پابەندنەبوون بە لێکتێگەیشتنەکان، ئەوەش لە ناوەڕاستی بەردەوامیی جووڵە دیپلۆماسییەکان بۆ


وشە - پۆڵا مەحموود