فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست "سێنتكۆم" له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كۆتایی به گه‌ڕی هه‌شته‌می هێرش و بۆردمانه‌كان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگه‌یاند.
له
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، شه‌پۆلێكی تری هێرش و بۆردمانه‌كان كه له دوێنی 18ی ته‌مووز/یۆلیۆ له سه‌عات 11:30 خوله‌ك به كاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان پێ كرد، كۆتایی پێ هێنرا.
ئاماژه‌ی داوه، له ئه‌نجامی بۆردمانه‌كانی شه‌وی ڕابردوو تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتووبوون له به ئامانجگرتنی خاڵه‌كانی چاودێری له كه‌ناراوه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی به‌رگری ئاسمانی و توانای هێزی ده‌ریایی و كۆگه‌كانی هه‌ڵگری مووشه‌ك و درۆن، ئه‌مه‌یش له‌میانه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان دێت، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، ئه‌و گرووپه‌ی سوپای پاسدارانیشمان بۆردمان كرد، كه ڕۆژی هه‌ینی 17ی ته‌مووز/یۆلیۆ هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا له ئوردن و به‌وهۆیه‌وه دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كوژران.
هاوكات میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه، كه ده‌نگی ته‌قینه‌وه له به‌نده‌ر عه‌باس و دوورگه‌ی قشم و به‌نده‌ری له‌نجه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری سیریك و حاجی ئاباد له باشووری وڵات بیستراوه.