سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڵاوی كرده‌وه، كه گه‌ڕی نۆیه‌می بۆردمان و هێرشه‌كانی له شه‌وی ڕابردوو و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له دژی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجام دا.
له
ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست "سێنتكۆم" هاتووه، بۆ نۆیه‌مین شه‌و شه‌پۆل و گه‌ڕێكی تری بۆردمانی ئاسمانیمان له دژی ئێران ئه‌نجام دا و هه‌ڵمه‌ته‌كه له سه‌عات حه‌وت به كاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا كه ده‌كاته سه‌عات سێی به‌ره‌به‌یان به كاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجام دراوه.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، كه سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێ له‌و بۆردمانانه بۆ كه‌مكردنه‌وه و له‌ناوبردنی زیاتری توانای سه‌ربازی ئێران، كه بۆ هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتی بازرگانی و ده‌ریاوانه‌كان له گه‌رووی هورمز به‌كاریده‌هێنێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه، كه ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له شاره‌كانی ته‌برێز و چابهار و كونارك و به‌نده‌ری ماهشههر و به‌نده‌ری ئیمام خومه‌ینی و شاری سیریك و بوشه‌هر بیستراوه.
به‌رده‌وامی بۆردمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی بۆ ڕؤژنامه‌ی واشنتن پۆست دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا پلان بۆ فره‌وانكردنی زیاتری هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران داده‌نێت.