چەند سەرچاوەیەكی ئیسرائیلی بە میدیای فەرمی وڵاتەكەیان راگەیاندووە، توركیا هەڕەشەی كردووە و گوتوویەتی، "ئەگەر كورد بچێتە خاكی ئێران و بەشداریی جەنگ بكات، ئەوا ئێمەیش بە هێزی ئاسمانی پشتیوانی ئێران دەكەین".
ئەمڕۆ دووشەم 20ی تەمووز، چەند سەرچاوەیەكی
بەرپرس بە دەستەی پەخشی ئیسرائیلیان راگەیاندووە، توركیا هەڕەشەی كردووە بەوەی ئەگەر هێزە كوردییەكان بچنە خاكی ئێرانەوە و بەشداریی جەنگی دژ بە دەسەڵاتی ئێران بكەن، ئەوا توركیایش دەستوەردانی سەربازی دەكات و بە هێزی ئاسمانی پشتیوانی ئێران دەكات.
بەرپرسانی ئیسرائیل ئاماژە بۆ لێدوانێكی ترەمپ دەكەن و وەك بەڵگە بۆ نیگەرانییەكانی توركیا دەیخەنەڕوو. دۆناڵد ترەمپ سەۆكی ئەمەریكا گوتبووی، "توركیا خەریك بوو بێتە ناو جەنگەكەوە" مەبەستی ترەمپ ئەوەبوو ئەگەر كورد بەشدار ببێت، ئەوا توركیایش بەشدار دەبێت.
بەرپرسانی ئیسرائیل باس لەوە دەكەن هەواڵگریی ئیسرائیل "مۆساد" پلانێكی بۆ رووخاندنی دەسەڵاتی ئێران داناوە، لە یەكێك لە بڕگەكانی باسی بەشداربوونی هێزە كوردییەكانی كردووە كە چۆن لە رۆژئاوای ئێرانەوە هێرش دەكەن .