بڕیاره پێنجشهمی ئهو ههفتهیه عهلی زهیدی سهرۆكی حكوومهتی عێراق به سهردانێكی فهرمی بگاته تارانی پایتهختی كۆماری ئیسلامی ئێران و لهبارهی ئامانجی سهردانهكهیشی سهرچاوهیهك دهڵێ، دۆزینهوهی كۆگهی مووشهكی بالیستیك و درۆنی میلیشیاكانی ئێران له عێراق، ئاشكراكردنی لهلایهن ئێرانهوه ئامانجی سهرهكی سهردانهكهی زهیدی دهبێت.
سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار بۆ ڕۆژنامەی "
مەدا" ئاشكرای كرد، زەیدی لە میانەی سەردانەكەی بۆ تاران لە 23ی تەمووز/یۆلیۆ، داوا لە تاران دەكات كە گوشار لەسەر گرووپە چەكدارەكان دروست بكات، تا كارتی مووشەكی بالیستیك و كۆگەكانی مووشەكی بالیستیك لەلایەن میلیشیاكانی ئێران لە عێراق ڕادەستی حكوومەتی بەغدا بكرێت، تا بەر لە 30ی ئەیلوول/سێتپێمبەر سەرجەم چەكی میلیشیاكان و چەكی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بوونی نەمێنێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی مەدا دەستی كەوتووە، دیدارەكانی زەیدی لە تاران بەشێوەیەكی سەرەكی باسكردن لەو گرووپە چەكدارە یاخییانە دەبێت كە نزیكن لە ئێران و ئامادە نین چەك ڕادەستی حكوومەت بكەن. بەگوێرەی خەمڵاندنەكانیش دەركەوتووە، ئەو گرووپە میلیشیایانە تا ئێستەیش خاوەنداری لە سەتان درۆنی هێرشبەر و هەشت مووشەكی بالیستیك دەكەن كە لە ئێرانەوە دەستیان كەوتووە.
سەرچاوەكان نایشارنەوە كە زەیدی لە بەردەم تاقیكردنەوەیەكی قورس و یەكلاكەرەوەیە، ئەگەر زەیدی تا كۆتایی مانگی ئەیلوول/سێپتێمبەری ئەمساڵ چەك لە دەستی دەوڵەت كۆ نەكاتەوە، ئەوا زۆرینەی ئەو دەسكەوتانەی كە لە واشنتن بەدەستی هێناون، دەكەونە ژێر هەڕەشەوە.
لە دوای سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتن بڕیار بوو سەردانی توركیا و سعوودیە بكات، بەڵام ڕاستەوخۆ دوای گەڕانەوەی زەیدی چووە قەتەر و بەشداری لە پرسەی باوكی میری ئێستەی قەتەر كرد، بڕیارە 23ی مانگ بگاتە تاران و 28ی مانگیش لە ئەنكەرە بێ و دوای ئەوە سەردانی سعوودیە دەكات.