نیویۆرك تایمز: ئەمەریكا ژمارەی قوربانییەكان و زیانەكان دەشارێتەوە

:: PM:01:09:20/07/2026 ‌
رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمەریكی دەڵێ‌، لە سێ‌ هێرشی ئەمدواییەی ئێران، بە دەیان بریندار لە ریزەكانی سوپای ئەمەریكادا هەیە، كەچی وەزارەتی بەرگری نە ژمارەی قوربانییەكان و نە زیانی سەربازگەكانی بڵاو ناكاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 20ی تەمووز، رۆژنامەی نیویۆرك تایمز دەڵێ‌، "وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا زانیاری لەبارەی برینداربوونی دەیان سەربازی ئەمەریكی دەشارێتەوە، هەروەها ئەو زیانانەی كە بەر دامەزراوەكانی كەوتووە رایان ناگەیەنێت كە لە سێ‌ هێرشی ئێران بۆ سەر بنكەكانی ئەمەریكا لە ئوردن كەوتووەتەوە".

ئەمەریكا لە دوو رۆژی رابردوودا رای گەیاند، دوو سەرباز لە هێرشەكەی ئێران بۆ سەر ئوردن كوژراون. بەمەیش بەگوێرەی زانیارییە فەرمییەكان، ژمارەی كوژراوان دەگاتە 16 كەس و برینداربوونیش سەرووی 400 كەس.

لە راپۆرتەكەی نیویۆرك تایمزدا هاتووە، بەرپرسانی سەربازیی ئەمەریكا پێیان وایە ناچار نین زیانە سەربازییەكانیش ئاشكرا بكەن، لەبارەی بریندارەكانیش باس لەوە كراوە پێویست ناكات هەواڵی برینداری ئەو سەربازانە بڵاو بكرێتەوە كە برینەكانیان سووكە و دوای چەند رۆژێك دەگەڕێنەوە خزمەتی سەربازی.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل