سەرۆكی ئێران پەیامێكی تایبەت بە پاكستان دەدات

:: PM:02:49:20/07/2026 ‌
كەناڵی جەزیرە ئاشكرای دەكات، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەسكەندەر موئمینی وەزیری ناوخۆی ئێران، سەردانی پاكستان دەكات بۆ ئەوەی پەیامێكی تایبەتی مەسعوود پزیشكیان سەرۆكی ئێران بە پاكستان بدات.

كەناڵی جەزیرە ئاشكرای دەكات، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم 20ی تەمووز، كەناڵی جەزیرە ئاشكرای دەكات كە وەزیری ناوخۆی ئێران سەردانی پاكستان دەكات، دیدارێكی تایبەت لەگەڵ عاسم مونیر سوپاسالاری پاكستان ئەنجام دەدات، چونكە مونیر بەرپرسی یەكەمی دۆسیەی دانوستاندنی ئەمەریكا و ئێرانە.

سەرچاوە پاكستانییەكان زانیاریی ئەوەیان بە جەزیرە داوە، وەزیری ناوخۆی ئێران پەیامێكی تایبەتی مەسعوود پزیشكیان سەرۆكی ئێران بە بەرپرسانی باڵای پاكستان دەدات، بەڵام هیچ شتێك لەسەر ناوەڕۆكی نامەكە ئاشكرا نەكراوە.

تەنیا ئەوە نەبێت دەگوترێ موئمینی لەگەڵ پاكستان باسی دۆخی جەنگ و بارودۆخی ئێستەی ئێران دەكات.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل