ترەمپ: ئێران سەربازێكی ئەمەریكی بكوژێت باجەكەی چەندان جار زیاتر دەدات

:: PM:08:24:20/07/2026 ‌

هەینی رابردوو ئێران هێرشێكی مووشەكی كردە سەر بنكەیەكی سەربازی لە ئوردن و بەو هۆیەوە دوو سەربازی ئەمەریكی كوژران، شەمووی رابردوو وەك ئاماری زیانەكانی سوپای ئەمەریكا لە شەڕ لەگەڵ ئێران، ئاماژە بۆ 16 كوژرا و 430 بریندار كرا، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە دەبێت ئێران باجی كوشتنی هەر سیەربازێكی ئەمەریكا بە چەندان جار بداتەوە.  

ترەمپ لە لاپەڕەی خۆی لە ترووس سۆشیال نووسیویەتی، بەهیچ شێوەیەك نەتنیاهۆ لە ئەمەریكا ناگیرێت، ئەو شەڕی ئێران دەكات، كە بەم دواییە 52 هەزار خۆپێشاندەری بێتاوانی كوشت و 47 ساڵە سەربازانی ئەمەریكا و هیتریش دەكوژێت، دووپاتی كردەوە كە ئەوانەی پێویستە بگیرێن ئەوانەن كە ئێرانیان بەرەو ئەو گێژەڵووكەی مەرگ و وێرانكاری برد، ئەو كارەی دەبوایە سەرۆكەكانی پێشووی ئەمەریكا ساڵانێك بوو چارەسەریان بكردایە. 

ترەمپ زیاتر دەڵێت، هەر جارێك ئێران سەربازێكی ئەمەریكی دەكوژێت، باجەگەی چەندان جار زیاتر دەداتەوە، ئەوەش وەك رێنوێنی بە پیت هیگسیس وەزیری جەنگ و دانیال كین سەرۆكی دەستەی سەركانی گشتی راگەیەندراوە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل