سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ورده‌كاری بۆردمانه‌كانی شه‌وی ڕابردووی بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوكرده‌وه و ئه‌مه‌یش یازده‌مین شه‌وه كه ئه‌مه‌ریكا به به‌رده‌وامی ئامانجه گرنگ و ستراتیجییه‌كانی ئێران ده‌پێكێت.
له
ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست "سێنتكۆم" هاتووه، كه بۆ یازده‌مین شه‌و به‌رده‌وامبوون له بۆردمانكردنی ئێران و ناوه‌ندی ئۆپراسیۆنه‌كانی سه‌ربازی و تواناكانی هێزی ده‌ریایی و فڕۆكه‌ی جه‌نگی و كۆگه‌كانی درۆن و دامه‌زراوه لۆجستییه سه‌ربازییه‌كانی ئێران خاپوور كران.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، ئامانجی ئه‌و بۆردمانانه لاوازكردنی توانای ئێرانه له هه‌ڕه‌شه دروستكردن بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كان له گه‌رووی هورمز.
دووپات له‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه، كه له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوو تاران هێرشی كردووه‌ته سه‌ر زیاتر له 30 كه‌شتی له‌وكاته‌ی ویستوویانه به هورمز تێپه‌ڕ ببن.
له‌لایه‌كی تره‌وه كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی له تارانی پایته‌خت به ته‌واوی چالاك كرد و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی پێگه‌یشتووه جارێكی تر پایته‌ختی وڵات بكه‌وێته ژێر هێرش و بۆردمانی چڕه‌وه.