پێگه‌ی ئه‌كسیۆسی ئه‌مه‌ریكی له زاری سه‌رچاوه‌كانه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ڕۆژی سێشه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه، ئه‌مه‌ریكا به فڕۆكه‌ی بۆمبهاوێژ و وێرانكه‌ری جۆری B-1 ئامانجه‌كانی سوپای پاسدارانی له ئێران بۆردمان كردووه.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی بۆ
ئه‌كسیۆس پشتڕاستی ئه‌و زانیارییه‌یان كردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه سێشه‌م فڕۆكه‌ی بۆمبهاوێژی B-1 له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكاوه بۆ بۆردمانكردنی ئێران به‌كارهێنراوه.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، كه ئه‌وه یه‌كه‌مجاره ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییه به‌هێز و پێشكه‌وتووه بۆ بۆردمانكردنی ئێران به‌كاربهێنرێت له دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگ له نێوان هه‌ردوولا له 12 ڕۆژی ڕابردوو دا.
فڕۆكه‌ی بۆمبهاوێژ و وێرانكه‌ری B-1 یه‌كێكه له فڕۆكه هه‌ره به‌هێزه‌كان و توانای هه‌ڵگرتنی 24 بۆمبی به كێشی هه‌ریه‌كه‌یان زیاتر له 900 كیلۆگرام بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش ده‌یان مووشه‌كی به‌هێز و وێرانكه‌ریش ده‌توانێ هه‌ڵبگرێت.
ئه‌و فڕۆكه‌یه ده‌توانێ به خێرایی زیاتر له خێرایی ده‌نگ بفڕێت و یه‌كێكه له‌و فڕۆكانه‌ی كه له دنیا بوونیان هه‌یه و توانای هه‌ڵگرتنی زۆرترین بۆمب و مووشه‌كیان هه‌یه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان فڕۆكه‌ی B-1 له بنكه‌یه‌كی هێزی ئاسمانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا هه‌ستاوه و به‌ره‌و ئاسمانی ئێران فڕیووه، به‌ڵام تا ئێسته ته‌نانه‌ت فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست "سێنتكۆم"یش هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی بۆردمانه‌كان و ئامانجی بۆردمانه‌كانی ئه‌و فڕۆكه مه‌ترسیداره بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.