ئاژانسی ئینتخاب ئاشكرای دەكات، واشنتن پەیامێكی بە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ تاران ناردووە و تێیدا هاتووە، ئەمەریكا نایەوێ رژێمی ئێران بگۆڕێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم 23ی تەمووز، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە تاران و یەكەم دیداری لەگەڵ مەسعوود پزیشكیان سەرۆكی ئێران ئەنجام داوە. ئاژانسی ئینتیخاب كە نزیكە لە رەوتی میانڕەوی ئێران، ئاشكرای دەكات كە سەردانی زەیدی بۆ تاران تەنیا سەردانێكی فەرمی نییە، بەڵكو چەندان پەیامی سیاسی لەخۆ دەگرێت.
ئاژانسی ئینتیخاب دەڵێ، "زەیدی پەیامێكی زارەكیی لایە، ئەویش ئەوەیە ئەمەریكا هەوڵی رووخاندنی رژێمی ئێران نادات، ئەو لێدوانە توندانەیش كە لەلایەن بەرپرسانی ئەمەریكا دەدرێن، لە چوارچێوەی گوشاری سیاسی و راگەیاندنە".