ترەمپ هەڕەشەی توند لە ئێران و حوسییەكان دەكات

:: PM:05:44:23/07/2026 ‌

وەك ئاماژەیەك بۆ نزیكبوونەوەی شەڕێكی گەورە، چەند رۆژێكە حوسییەكانی یەمەن زۆر چالاكانە هاتوونەتە ناو ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە لە نێوان ئەمەریكا و ئێران و هەڕەشە لە سعوودیە دەكەن، جیا لە هەڕەشەی سوپای پاسداران لەسەر هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز، بەوەش ئەوان هەردوو گەرووی هورمز و بابولمەندەبیان خستووەتە ژێر هەژموونی خۆیان، سەرۆكی ئەمەریكا هەڕەشەی سزادانێكی گەورە لە ئێران و حوسییەكان دەكات.

لە دوای هێرشی مووشەكیی حوسییەكان بۆ سەر كەشتییەكانی نەوتبەر لە دەریای سوور و سوپای پاسداران بۆ سەر كەشتییەك لە گەرووی هورمز و راگەیاندنی باڵادەستییان بەسەر گەرووەكە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە پۆستێك لە ترووس سۆشیال نووسیویەتی، هەر هێرشێكی حوسییەكان، كە ئەم هەفتەیە گەمارۆی دەریاییان لەسەر سعوودیە راگەیاند، ئێران لێی بەرپرسیارە، ئەوان لە كاتی هێرشەكانی ساڵی رابردوو بەرپرسیارانە هەڵسوكەوتیان كرد، بەڵام لە بەدبەختی دەستیان بە هێرش كردووەتەوە و شەوی رابردوو مووشكەبارانی دوو كەشتیی سعوودیەیان كرد.

روونی كردەوە، تكام وایە ئەو پۆستەم وەك راگەیاندنێك دابنرێت، بەوەی ئەگەر هێرشەكانیان دووبارە بكەنەوە، ئەمەریكا ئێران بە بەرپرسیار دادەنێت، بەو پێیەی حوسییەكان نوێنەری ئێرانن، گەمارۆیەكی گەورەی سەربازی دەخەینە سەر ئێران و بێگومان لەسەر حوسییەكانیش.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل