دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەم ئەنجوومەنی نوێنەران پڕۆژەبڕیارێكی پەسند كرد و داوای لە سەرۆكی ئەمەریكا كرد بۆ پاشەكشەكردن بە هێزە سەربازییەكان و كۆتاهێنان بە شەڕ لە دژی ئێران، هەر ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پیرانی ئەو وڵاتە پڕۆژەبڕیارێكی لە دژی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی لەبارەی شەڕی ئێران رەت كردەوە.
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا پڕۆژەبڕیارێكی لەبارەی سنوورداركردنی دەسەڵاتەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا سەبارەت بە شەڕ لە دژی ئێران رەت كردەوە، وەك میدیاكانی دنیا بڵاویان كردەوە.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا پڕۆژە بڕیارێكی پەسند كرد كە داوا لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەو وڵاتە دەكات بۆ پاشەكشەكردن بە هێزە سەربازییەكانی ئەمەریكا و كۆتاهێنان بە هەڵمەتە سەربازییەكەی سەر ئێران، لە دووەم جموجۆڵی ئەنجوومەنەكە لە دژی خواستەكانی ترەمپ، كە ربەرجەستەی زیادبوونی ناڕەزایەتی لەناو كۆنگرێسی ئەمەریكی لە دژی شەڕی ئێران دەكات كە پێنج مانگە بەردەوامە و كۆتاییەكەی دیار نییە.
ئەنجوومەنەكە بە زۆرینەی 214 دەنگ بەرانبەر بە 208 دەنگ دەنگیان لەسەر بڕیارەكە دا، كە داوا لە ترەمپ دەكات بۆ كۆتاهێنان بە بەشداریپێكردنی هێزە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە شەڕ لە دژی ئێران، كە لە دەست پێكردنی هەڵمەتەكە دەسەڵاتی لە كۆنگرێس وەرنەگرتووە، ئەو دەنگدانەش لە دوای هێرشەكەی هەینی رابردووی ئێران سەر بنكەیەكی سەربازیی ئەمەریكی لە ئوردن دێت، كە چوار سەربازی ئەمەریكی تیادا كوژرا.