لە سایەی پێداگریی ئێران لەسەر هەڵوێستی پێشووی بە ئاسایینەكردنەوەی هاتوچۆی دەریاوانی لە گەرووی هورمز و سەپاندنی باڵادەستی بەسەر گەرووەكە و رێگەنەدان بە تێپەڕبوونی كەشتییەكان و هێرشكردنە سەریان، ئەگەری زۆرە هەڵمەتە سەربازییە سنووردارەكەی ئەمەریكا بۆ گەڕێكی تری شەڕ پەرە بستێنێت.
لە ماوەی دوایی چەند وڵاتێك، لەوانە بەریتانیا رێگەی بە ئەمەریكا دا بۆ بەكارهێنانی بنكە سەربازییەكانی بۆ لێدانی ئێران، ئەوەش وای كرد سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشە لە لەندەن بكات بەوەی ئەگەر بێتە ناو شەڕ لەپاڵ ئەمەریكا ئیسرائیل، بنكە سەربازییەكانی دەكاتە ئامانج، ئەمڕۆ بەریتانیا رای گەیاند كە ئامادەن بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێكی ئێران.
لای خۆیەوە
كەناڵی 12ی ئیسرائیلی ئاماژەی كرد كە بەرپرسانی ئەمەریكی بە هاوتا ئیسرائیلییەكانیان گوتووە كە خۆتان ئامادە بكەن، دەستەی پەخشی ئیسرائیلی گوتی، ئەگەر بچێتە ناو شەڕ، ئیسرائیل دەیەوێ ئەوجارە ئەو ئامانجانەی ئێران وێران بكا كە پێشتر بۆردمان نەكراون، بۆیە ئامادەسازی لە هێزی ئاسمانی و بەرگریی ئاسمانی لە ئیسرائیل لە ئەگەری هێرشی ئێران كراوە، لەو كاتەی یسرائیل كاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دووپاتی كردەوە كە خۆیان بۆ هەموو سیناریۆیەك ئامادە كردووە و ئەگەر ئێران هێرش بكات، گوزرێكی گەورەی لێ دەدەن.