ئەمڕۆ هەینی 24ی تەمووزی 2026، ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمەریکی ئاشکرای کرد کە ئێران پێشنیازێکی ئاگربەستی کاتیی ئەمەریکای ڕەت کردووەتەوە، کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکاوە لە ڕێگەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە گەیەنرابووە تاران. بەپێی ڕۆژنامەکە، هۆکاری سەرەکیی ڕەتکردنەوەکە ئەوە بووە کە پێشنیازەکە پرسی هەژموونی بەسەر گەرووی هورمزی یەکلا نەکردووەتەوە.
لە ڕاپۆرتەکەیدا، ڕۆژنامەکە لە زاری دوو بەرپرسەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دوای سەردانەکەی بۆ کۆشکی سپی و کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، پێشنیازێکی ئاگربەستی کاتیی ئەمەریکای گەیاندووەتە بەرپرسانی تاران.
بەڵام بەرپرسانی ئێران ئەو پێشنیازەیان ڕەت کردووەتەوە، چونکە بە بڕوای ئەوان، ئەو پێشنیازە پرسی سەرەکیی هەژموون و کۆنترۆڵی ئێران بەسەر گەرووی هورمزدا یەکلا نەکردووەتەوە و چارەسەرێکی گشتگیری تێدا نەبووە.