ئەمەریكا كۆمەڵێك كەس و كۆمپانیای ئێرانی سزا دەدات و یەكێتی ئەوروپایش سزا دەخاتە سەر كۆمەڵێك دادوەری ئێرانی بە تۆمەتی پێشێلكاریی مافی مرۆڤ.
ئەمڕۆ هەینی 24ی تەمووز وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا سزای بەسەر نۆ كۆمپانیا و چوار كەس سەپاند كە پێوەندیان بە سەرمایەداری بەناوبانگی ئێرانی بابەك زەنجانی هەیە، بە تۆمەتی ئەوەی كۆششیان كردووە بۆئەوەی هاوكاری ئێران بكەن بۆ خۆدزینەوە لە سزاكانی ئەمەریكا، پێشتریش زەنجانی سزای بەسەر سەپێنراوە.
هاوكات كایا كالاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رای گەیاند، كۆمەڵێك سزا بەسەر دادوەرانی ئێران سەپێنراوە بە تۆمەتی ئەوەی پێشێلی مافەكانی مرۆڤیان كردووە.