چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت ئاشكرایان كه عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ تاران و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته، داوای له تاران كردووه، كه گه‌ره‌نتی تێپه‌ڕینی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی نه‌وتی عێراقیان هه‌ڵگرتووه، به گه‌رووی هورمز بكه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه تایبه‌تانه بۆ "
حوڕه" دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه زه‌یدی داوای كردووه تاران گه‌ره‌نتی ئه‌و كه‌شتییانه بكات كه عێراق بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به كرێ ده‌یانگرێت، تا به سه‌لامه‌تی كه‌شتییه‌كان نه‌وتی عێراق هه‌ڵبگرن و به گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕ ببن.
له‌باره‌ی وه‌ڵامی ئێران بۆ ئه‌و داواكارییه، سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، تاران وه‌ڵامێكی ڕوونی به ڕازیبوون و ڕه‌تكردنه‌وه نه‌داوه‌ته‌وه زه‌یدی، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ به نه‌رێنی وه‌ڵامی ئه‌و داوایه بده‌نه‌وه، له په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌ی زه‌یدی بۆ واشنتن و واژووكردنی ده‌یان ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا.
ڕۆژی پێنجشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته تارانی پایته‌ختی ئێران و له‌گه‌ڵ مه‌سعوود پزیشكیان سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه و چه‌ندان ڕێككه‌وتن و یاداشتی لێكگهیشتنیش له نێوان هه‌ردوو وڵات واژووی له‌سه‌ر كرا.