یۆنانییەكان هێرشێكی سەر سعوودیە پووچەڵ دەكەنەوە

:: AM:10:45:25/07/2026 ‌
ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرای دەكات، تیمێكی یۆنانی كە سیستمی بەرگریی مووشەكی بەكار دەخەن لە سعوودیە، هێرشێكی مووشەكی حووسییەكانیان پووچەڵ كردەوە.

ئەمڕۆ شەموو 25ی تەمووز، ئاژانسی رۆیتەرز لە چەند سەرچاوەیەكی تەناهیی یۆنانی ئاشكرای دەكات، تیمێكی بەرگریی یۆنان لە سعوودیەدان و سیستمی بەرگریی ئەو وڵاتە بەكار دەخەن، بەرەبەیان هێرشێكی حووسییەكانیان پووچەڵ كردووەتەوە.

هێرشەكە بە دوو مووشەكی بالیستی كراوەتە سەر پاڵاوگەكانی یەنبووعی سعوودی لەسەر دەریای سوور. ئەو هێرشە دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ سوپای سعوودیە رای گەیاند، هێرشێكی چڕی كردووەتە سەر پێگەی حووسییەكان لە یەمەن.

لە ساڵی 2015وە سعوودیە سەرۆكایەتیی هاوپەیمانی عەرەبی دەكات بۆ لەناوبردنی دەسەڵاتی حووسییەكان كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل