نهێنیی پێوەندییەكەی مۆساد و وەزیری نەوتی ئێران ئاشكرا دەبێت

:: PM:02:01:25/07/2026 ‌
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی پێوەندیی نێوان ئەحمەدی نەژاد سەرۆكی پێشتری ئێران و هەواڵگریی ئیسرائیل "مۆساد"، جەواد ئەوجی وەزیری پێشووی نەوتی ئێران ئاشكرای دەكات، چەند جارێك مۆساد پێوەندیی پێوە كردووە.

بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیەی ئەمڕۆ شەموو 25ی تەمووز بڵاو كراوەتەوە، جەواد ئەوجی وەزیری پێشووی نەوتی ئێران لە كابینەی ئیبراهیم رەئیسی، باس لەوە دەكات مۆسادی ئێرانی چەندان جار پێوەندییان كردووە.

جەواد ئەوجی دەڵێ‌، "10 هێڵی سەرەكی گواستنەوەی نەوتمان هەیە، شەوێكی شوباتی 2024 سەعات یەكی شەو، كەسێكی مۆساد پێوەندی پێوە كردم و گوتی، ئەمشەو نمایشێكی یاریی ئاگرین دەكەین، دواتری پرسی 3+ 5 دەكاتە چەند؟ گوتم هەشت. ئەویش یەكسەر گوتی ئەوە هێرشمان كردە سەر هێڵی هەشتەمی گاز".

بەگوتەی وەزیری پێشووی نەوت، پێنج خولەك دواتر بەرپرسانی كۆمپانیای گاز پێیان راگەیاندووە، تەقینەوەیەك رووی داوە. دواتر دەڵێ‌، "كاتێك جلوبەرگم دەگۆڕی، جارێكی تر مۆساد پێوەندی پێوەكردم و گوتی 4+5 دەكاتە چەند، گوتم نۆ گوتی ئەوە هێڵی نۆیەمیشمان تەقاندەوە".

ماوەیەك لەمەوبەر دەنگۆی پێوەندیی نێوان ئەحمەدی نەژاد و مۆساد بڵاو كرایەوە، بەڵام ئەحمەدی نەژاد نكۆڵی لە بوونی پێوەندییەكی لەم جۆرە كرد.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل