فۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراینا رای گەیاند، هێزەكانی وڵاتەكەی لە دەریای قەزوێن كەشتییەكی جەنگی رووسیایان كردووەتە ئامانج كە لەگەڵ چەندان كەشتی تر، چەك و پێداویستی سەربازیی تر بۆ ئێران دەگوازنەوە.
ئەمڕۆ شەموو 25ی تەمووز، زیلینسكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس پەیامێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا دەڵێ، "ئەنجامی زۆر بەهێزمان بەدەست هێناوە لەو هێرشە دوورمەودایانەی لە دەریای قەزوێن ئەنجاممان داون، لەوانە كەشتییەكمان كردووەتە ئامانج كە باری سەربازیی بۆ ئێران هەڵگرتووە".
ئەو پەیامەی زیلینسكی چەند سەعاتێك دوای ئەوە دێت كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند، سەرۆكی چین و سەرۆكی رووسیا، بەڵێنیان پێ داوە كە چەك بە ئێران نەفرۆشن. ترەمپ ناڕاستەوخۆ هەڕەشەی لەو دوو وڵاتە كرد و گوتی، "ئەگەر ئەو كارە بكەن، خۆیان زیانیان بەردەكەوێت".