وەزارەتی تەندروستیی سووریا رای گەیاند، لە ئەنجامی پێكدادانی دوو پاس لەسەر رێگەی دێرەزوور – دیمەشق، 35 كەس گیانیان لە دەست دا و 30 كەسی تریش بریندار بوون.
رووداوەكە لەسەر ئەو رێیە رووی داوە كە دێرەزوور و دیمەشق بە یەكەوە دەبەستێتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی سووریا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، رووداوەكە لە نێوان پاسێكی گواستنەوەی ئەندامانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و پاسێكی مەدەنیدا بووە، قوربانی و برینداری زۆری لێ كەوتووەتەوە.
تیمەكانی فریاكەوتن دەستیان بە گواستنەوەی بریندارەكان و دەرهێنانی تەرمی قوربانییەكان كردووە.
لەلایەكی تریشەوە تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە وەزارەتی فریاگوزاری و بەڕێوەبردنی كارەساتەكان، ئەو ئاگرەیان كۆنترۆڵ كرد كە بەهۆی پێكدادانەكەوە كەوتبووەوە.