نەتەوە یەكگرتووەكان: 40%ی عێراقییەكان ئاوی پاكیان دەست ناكەوێ‌

:: PM:03:13:25/07/2026 ‌
بەگوێرەی زانیارییەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، 40%ی دانیشتووانی عێراق ئاویان دەست ناكەوێ‌، تەنیا 60%یان ئەو ئاوەیان دەست دەكەوێت كە بە كەڵكی خواردنەوە بێت.

ئەمڕۆ شەموو 25ی تەمووز، ماڵپەڕی شەفەق نیوز ئەو زانیارییانەی بڵاو كردووەتەوە كە نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی ئاوی خواردنەوە ئامادەی كردووە. بەگوێرەی زانیارییەكان، تەنیا 60%ی عێراقییەكان ئاوی پاكیان دەست دەكەوێت و رێژەكەی تر دەستیان ناكەوێت.

ئەوە روون كراوەتەوە كە مەبەست لە بوونی ئاو تەنیا سەرچاوەكە نییە، بەڵكو دەبێت پاك كرابێتەوە و لە ماڵەكان هەبێت و شیاوی بەكارهێنانی مرۆڤ بێت.

لە چەند ساڵی رابردوودا دەیان جار خۆپێشاندان لە عێراق بۆ ئاوی خواردنەوە كراوە، تەنانەت زۆرجار گرژیی لێ كەوتووەتەوە بەتایبەتی لە شارەكانی باشووری عێراقدا.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل