ئێران بە چەند وێنەیەك بانگەشەی لەناوبردنی جبەخانەیەكی ئەمەریكی دەكات

:: PM:03:17:25/07/2026 ‌
ئاژانسی فارسی ئێرانی چەند وێنەیەكی بڵاو كردووەتەوە و دەڵێ‌، "ئەمە وێنەی جبەخانەیەكی ئەمەریكایە لە ئوردن كە لەلای ئێرانەوە لەناو براوە".

ئەمڕۆ شەموو 25ی تەمووز، ئاژانسی فارس چەند وێنەیەكی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەو وێنانە بە مانگی دەستكرد گیراون، دەریدەخەن ژێرخان و كەلوپەلی جبەخانەیەكی ئەمەریكی لە ئوردن بەهۆی هێرشەكانی ئێران لەناو چووە.

لە دوو هەفتەی رابردوو هێرشەكانی ئێران بۆ سەر ئوردن چڕ كراونەتەوە، وێڕای دەربڕینی ناڕەزایی ئوردن و هەڕەشەكردن بە دەركردنی دیپلۆماتكارانی ئێران، كەچی هێرشەكانی ئێران بەردەوامن. تا ئێستە ئەمەریكا هیچ زانیارییەكی لەسەر هێرشەكانی ئێران بۆ سەر ئوردن هیچ شتێكی بڵاو نەكردووەتەوە، تەنیا ئەوە نەبێت نزیكەی هەشت رۆژ لەمەوبەر ئەمەریكا كوژرانی سەربازێكی ئەمەریكی راگەیاند.






وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل