سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، كه وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ له بۆردمانكردنی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی زۆر فره‌وان، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ تاران نه‌گه‌ن به ڕێككه‌وتنێك كه 100% به دڵی ئێمه بێت.
پێگه‌ی ئه‌كسیۆس له زاری دوو
سه‌رچاوه‌ی ئاگه‌داره‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه تره‌مپ ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆردمانكردنی ئێرانی وه‌ستاندووه و گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هێرشه‌كانی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو ئامانجی خۆیان به زیاده‌وه پێكاوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا سوپای ئه‌مه‌ریكا پلانێكی وردی بۆ هێرشی فره‌وان و سه‌رتاسه‌ری داڕشتووه، به‌ڵام تره‌مپ تا ئێسته فه‌رمانی به جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه نه‌كردووه.
به گوێره‌ی قسه‌ی دوو سه‌رچاوه‌كه، ئه‌گه‌ر تره‌مپ فه‌رمانی هێرشی فره‌وان بدات، ئه‌وا له ماوه‌یه‌كی زۆر كورت هێزێكی زۆر كۆ ده‌كرێته‌وه و هێرشێكی گه‌وره ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌رێمی بۆ ئه‌كسیۆس باسی له پێشڤه‌چوون له هه‌وڵه‌كانی گفتوگۆ له نێوان هه‌ردوو وڵات كرد.