فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا "سێنتكۆم" بڵاوی كرده‌وه، كه هێزه‌كانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی سه‌پاندوویانه‌ته سه‌ر ئێران تا ئێسته 12 كه‌شتیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و كه‌شتییه‌كیش هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر و په‌كی كه‌وتووه.
له
ڕاگه‌یه‌نراوێكی سێنتكۆم هاتووه، ڕۆژی 24ی ته‌مووز/یۆلیۆ هێزه‌كانمان له كه‌نداوی عومان توانیان كه‌شتی گوێزه‌ره‌وه‌ی لافین كه هه‌ڵگری ئاڵای مۆزه‌مبیق بوو له كه‌نداوی عومان په‌كبخه‌ن.
ئاماژه‌ی داوه، هاوكات هێزه‌كانمان ئۆپراسیۆنێكی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كه‌شتی شارمینار كه هه‌ڵگری ئاڵای دوورگه‌ی مانگ بووه له ده‌ریای عه‌ره‌ب ئه‌نجام داوه. گه‌مارۆی ده‌ریایی سه‌ر ئێران به‌رده‌وامی هه‌یه و تا دوێنێ 25ی ته‌موز/یۆلیۆ 12 كه‌شتی گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ شوێنێ خۆیان و ڕێگه نه‌دراوه له كه‌ناراوه‌كانی ئێران ده‌ربچن و بچنه كه‌ناراوه‌كانی ئێرانه‌وه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕاسته‌وخۆ فه‌رمانی به سه‌پاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆی ده‌ریایی بۆ سه‌ر ئێران كرد و تا ئێسته‌یش گه‌مارۆكه به‌رده‌وامی هه‌یه.