وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی ئۆكراینای بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كی بازرگانی وڵاته‌كه‌ی له ده‌ریای
قه‌زوین كرد، كه به‌وهۆیه‌وه ده‌ریاوانێك گیانی له ده‌ست دا و یه‌كێكی تر برینداربووه.
ئێران هێرشه‌كه‌ی به كرده‌یه‌كی دوژمنكارانه ناوبرد و دووپاتی كرده‌وه كه به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و ئاسایشی نیشتمانی خۆی ده‌كات، هاوكات ئۆكراینای به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه هه‌وڵی فره‌وانكردنی جه‌نگی ڕووسیا و ئۆكراینا ده‌دات.
پێشتر ڤلۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا بڵاوی كرده‌وه، كه هێزه‌كانی ئۆكراینا كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ڕووسیا و كه‌شتییه‌كی تریان له ده‌ریای قه‌زوین بۆردمان كردووه، كه كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ئێرانیان گواستووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی ئۆكراینا له تۆڕی "ئێكس" نووسیویه‌تی، ئه‌نجامی به‌هێزمان به‌ده‌ستهێنا، له ئه‌نجامی وه‌شاندنی گورزی دوور مه‌ودا له ده‌ریای قه‌زوین و به ئامانجگرتنی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی كه كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی پێوه‌ست به ئێرانیان ده‌گواسته‌وه.