وڵاتی كوێت به فه‌رمی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی ڕه‌ت كرده‌وه، كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌حرێن و كوێت به‌شداربوون له بۆردمانكردنی ئێران و ئه‌و زانیارییانه‌ی به ته‌واوی به نادروست و بێ بنه‌ما ناوبرد.
له په‌یامێكدا باڵوێزی
كوێت له ئه‌مه‌ریكا زه‌ین ئه‌لسه‌باح كه ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنالی كردووه هاتووه، ئه‌و ڕاپۆرته‌ی له ژێر ناونیشانی به‌حرێن و كوێت له بۆردمانكردنی ئێران به‌شدارن، زانیارییه‌كان ته‌واو ناڕاستن و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه.
ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته ڕوو، كه كوێت به‌شداری هیچ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی دژی ئێران نه‌كردووه و ڕێگه‌یش نادات خاك و ئاسمان و ئاوه‌كه‌ی بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێی به‌كاربهێنرێت.
زه‌ین ئه‌لسه‌باح باڵوێزی كوێت له واشنتن ڕای گه‌یاندووه، كه كوێت هه‌ڵوێسته‌كانی جێگیر و ڕوون، ڕێز له یاسای نێوده‌وڵه‌تی و سه‌روه‌ری وڵاتان ده‌گرێ و له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تی باش و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكان به ڕێگه‌ی دیپلۆماسی سیاسه‌ته‌كانی خۆی داڕشتووه.
ئاماژه‌ی داوه، كوێت به‌هۆی پێگه‌ی جیوگرافی و ئه‌زموونی له ململانێكانی ناوچه‌كه به ته‌واوی له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه ئاسایشی ناوچه‌كه به به‌كارهێنانی گورزی سه‌ربازی ناتوانرێ جێگیر بكرێت، بۆیه پێویسته گرژییه‌كان كه‌م بكرێنه‌وه و ددان به‌خۆدا بگیرێ و گفتوگۆی دیپلۆماسی چڕ ده‌ست پێ بكات.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌ی، باڵوێزی كوێت له واشنتن داوای له ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنال كردووه،كه زانیارییه‌كان له‌باره‌ی هه‌ڵوێست و ویستی كوێت ڕاست بكه‌نه‌وه و دڵنیا ببنه‌وه له ڕاستی و دروستی زانیارییه‌كان به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌یان.