ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، وه‌زیری به‌رگری نوێی حكوومه‌تی له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی دۆخی گه‌رووی هورمز و پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌سته‌به‌ری سه‌لامه‌تی كه‌شتیوانیان له گه‌رووی هورمز كرد.
ڕۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف گواستوویه‌تییه‌وه، كه ویس ستریتنگ وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ پیت هێگسه‌س وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا دۆخی گه‌رووی هورمز و وه‌به‌رهێنانی به‌رگری و پابه‌ندییه‌كانی له‌نده‌نیان به‌رانبه‌ر به هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" تاوتوێ كرد.
ئاماژه‌ی داوه، له‌میانه‌ی
گفتوگۆكه وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا خواستی له‌نده‌نی بۆ به‌شداری له هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت بۆ ده‌سته‌به‌ری سه‌لامه‌تی كه‌شتیوانی له گه‌رووی هورمز خسته ڕوو.
پێشتر پێگه‌ی "ئه‌كسیۆس"ی ئه‌مه‌ریكی له زاری سه‌رچاوه‌كانییه‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌م هه‌فته‌یه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵا له له‌نده‌ن ئه‌نجام بدرێ و هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی گه‌رووی هورمز له هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌لامه‌تی كه‌شتیوانی له گه‌رووه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌رچه‌نده تا ئێسته كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به ڕوونی دیار نییه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان دووپاتیان كرده‌وه، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ وه‌زیرانی به‌رگری وڵاتانی ڕۆژئاوا و وڵاتانی تری دنیا به‌شداری هاوپه‌یمانییه‌كه بكه‌ن.