تۆڕی "سی بی ئێس نیوز"ی ئه‌مه‌ریكی له زاری دوو سه‌رچاوه‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه گفتوگۆكانی نێوان سوڵتاننشینی عومان و ئێران له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز و ڕێڕه‌وه ئاوییه‌كان به‌ره‌و پێشچوونی به‌خۆیه‌وه بینیووه.
ئه‌و دوو
سه‌رچاوه‌یه دووپاتیان كرده‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گفتوگۆكان ئه‌رێنین، به‌ڵام هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان پێویستیان به كاتی زیاتره بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گه‌رووی هورمز.
ڕۆژی هه‌ینی و شه‌موو شاندێكی سوڵتاننشینی عومان له تاران بوون و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئێران گفتوگۆیان كردووه، ئه‌وه‌یش هاوكاته له‌گه‌ڵ بڕیاری تره‌مپ بۆ وه‌ستاندنی بۆردمانه‌كان له ژدی ئێران كه سوپای ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ی 13 شه‌وه له‌سه‌ر یه‌كتر ئه‌نجامی ده‌دات.
دوو به‌رپرسه‌كه بۆ سی بی ئێس نیوز ئاماژه‌یان به‌وه‌یش دا، وه‌ستانی بۆردمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران بۆ ئه‌وه بووه كۆسپ نه‌خرێته به‌رده‌م هه‌وڵه دیپلۆماسییه ڕاسته‌وخۆ و هه‌ستیاره‌كان.
پێشتر ئێران ده‌سپێشخه‌ری ئه‌وه‌ی كرد، كه له به‌رانبه‌ر تێپه‌ڕینی هه‌ر كه‌شتییه‌ك به گه‌رووی هورمز ڕسوومات وه‌رده‌گرن و له‌گه‌ڵ سوڵتاننشینی عومان دابه‌شی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دنیا به توندی ڕه‌تكرایه‌وه و ئێسته‌یش ئێران ده‌یه‌وی به ڕه‌زامه‌ندی تاران و عومان كه‌شتییه‌كان بتوانن به هورمز تێپه‌ڕن،به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه و تا ئێسته‌یش چاره‌نووسی گه‌رووی هورمز له په‌راوێزی ئه‌و ململانێیانه ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.