لە ماوەی رابردوو سەرەڕای دەست پێكردنەوەی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمەریكا و وەڵامدانەوەی ئێران و بۆردمانكردنی بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكە، هەوڵێك بۆ ئاگربەست و دەست پێكردنەوەی دانوستانەكان هەبوو، ئێران و ئەمەریكا وەڵامی پێشنیازێكی پاكستان و قەتەریان دایەوە و بەپێی سەرچاوەیەك ئێران بە پاكستانییەكانی گوتووە كە ئامادەیە بۆ بەردەوامیدان بە دانوستانەكان.
بەپێی
سەرچاوەكە ئێران بە پاكستانییەكانی راگەیاندووە كە لە دانوستانەكان نەكشاوەتەوە و تەنیا هەڵی پەساردووە، ئامادەیە بۆ بەردەوامیدان بە دانوستانەكان لەسەر بنەمای یاداشتی لێكگەیشتنی واژووكراو لەگەڵ ئەمەریكا، بۆیە پێویستە دانوستانەكان لەو خاڵە دەست پێ بكاتەوە كە پێشتر لەوێ كۆتایی هاتبوو، ئامادەن بۆ دەستكردنەوەی بە دانوستان لە جنێڤ یان دۆحە یان ئیسلام ئاباد.
هاوكات ئێران بە پاكستانی گوتووە كە دروستكردنی رێڕەوێكی نوێی هاتوچۆی دەریاوانی لە گەرووی هورمز رەت دەكاتەوە سوورە لەسەر وەرگرتنی رێوشوێنەكانی باسی كردووە لەو رێڕەوە ئاوییە، ئێران داوای دەست پێكردنەوەی دانوستانەكان لەبارەی گەرووی هورمز و پارە بلۆككراوەكانی و دۆسیە ئەتۆمییەكانی دەكات.
شایەنی باسە شەوی رابردوو بۆ دووەم شەو لەسەر یەك ناوچەكە هێمنی بەخۆیەوە بینی، هیچ هێرشێكی ئەمەریكی نەكرا و ئێرانیش بە هەمان شێوە، بەرپرسانی ئێران گوتیان، ئێمەش هێرشەكانمان وەستاند، دوای ئەوەی ئەمەریكا هێرشە سەربازییەكانی وەستاند.