ئێران گومانی لە وەستانی هێرشەكانی ئەمەریكا هەیە

:: PM:07:10:26/07/2026 ‌

شارەزایانی سەربازی پێیان وایە تا ئێستە ئەو شەڕەی ئەمەریكا لە دژی ئێرانی دەیكات، شەڕێكی راستەقینە نییە، تەكتیكێكی سەرۆكی ئەمەریكایە بۆ ئەوەی وڵاتەكەی نەكەوێتە ناو شەڕ و سەربازانی نەكوژرێن و كاردانەوەی گەورەی ناڕەزایەتیی ناوخۆیی لێ نەكەوێتەوە، هەرچی ئێرانە گرەو لەسەر كات و نەمانی دەسەڵاتەكانی ترەمپ و دۆڕاندنی لە هەڵبژاردنی نیوەیی دەكات، سەرچاوەیەكی باڵای ئێرانی ئاشكرای كرد كە گومانیان لە وەستانی هێرشەكانی ئەمەریكا هەیە.

لە دوای شكستهێنانی دانوستانەكانی عومان لەبارەی گەرووی هورمز، ماوەی 13 رۆژە فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا دەیان ئامانجی ئێرانیان بۆردمان كرد، دوو شەوە هێرشەكان وەستاون و دانوستانی ئێران و عومان لە لایەك لەبارەی گەرووی هورمز و ئێران و ئەمەریكا لەگەڵ ناوەندگیرەكان بۆ دەست پێكردنەوەی دانوستانەكانی نێوانیان دەستیان پێ كردووەتەوە. 

ئاژانسی "رۆیتەرز"ی ئەمەریكی لە سەرچاوەیەكی باڵای ئێرانی گواستەوە كە دوای وەستانی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران، زیاتر لە گەشبینی، گومان لە نیازەكانی ئەمەریكا هەیە بەوەی هەنگاوێكی تەكتیكی بێت، زیاتر لەوەی هەنگاوێك بەرەو گۆڕانكاری و هێوربوونەوەی راستەقینە، بۆچوونی پێشبینیكراو وەستانەكە تەكتیكییە نەك راستەقینە. لای خۆیەوە مایك واڵتز باڵوێزی ئەمەریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان رای گەیاند كە سەرۆك ترەمپ هەلێكی سنوورداری بە دانوستان لەگەڵ ئێران داوە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل