دوای ئەنقەرە زەیدی سەردانی سعوودیە دەكات

:: PM:08:34:26/07/2026 ‌

وەك میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردەوە بڕیارە سێشەمی داهاتوو عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەردانی توركیا بكات، سەرچاوەیەكیش دووپاتی كردەوە كە لە دوای ئەنقەرە، زەیدی سەردانێكی فەرمی بۆ سعوودیە ئەنجام دەدات.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگەدار، بڕیارە پێنجشەمی داهاتوو عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی بگاتە ریازی پایەتەختی سعوودیە، لەو سەردانەدا ژمارەیەك رێككەوتن و یاداشتی لێكگەیشتن لە نێوان هەردوو وڵات واژوو دەكرێت، جیا لە تاوتوێكردنی هاوئاهەنگیی تەناهی و پەرەسەندنی دۆخی ناوچەكە.

زیاتر گوتی، لە سەردانەكە باسی هاوئاهەنگی هەوڵە تەناهییەكانی نێوان بەغدا و ریاز دەكرێت، لەپاڵ یەكخستنی هەڵوێستەكان سەبارەت بە دۆخی ناوچەكە و كاریگەریی شەڕ لەسەر سەقامگیریی تەناهی و ئابووری لە تەواوی ناوچەكە.

شایەنی باسە سەردانی زەیدی بۆ سعوودیە لە دوای سەردانی چاوەڕوانكراوی بۆ توركیا لە سێشەمی داهاتوو دێت، هاوكات لە دوای سەردانی 14ی ئەم مانگە بۆ ئەمەریكا و 24ی ئەم مانگە بۆ تاران دێت. 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل