چالاكێكی بواری دیودەری: دیوانی چاودێری دارایی عێراق بێ دەسەڵاتە

:: PM:09:30:26/07/2026 ‌

سێشەمی رابردوو پەرلەمانی عێراق تاوتوێی راپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی بۆ ساڵی 2025 سەبارەت بە رۆڵی دامەزراوەكە لە بەرپەرچدانەوەی گەندەڵی و رووبەڕووبوونەوەی بە ئامادەبوونی سەرۆكی دیوانەكە كرد، راپۆرتەكە و دامەزراوەكە رووبەڕووی رەخنەیەكی زۆر هاتنەوە، سەرۆكی دامەزراوەیەكی بواری دیودەری و دەستپاكی پێی وایە دیوانەكە لە رووی دەسەڵات و سەربەخۆییەوە لاوازە.

محەمەد رەبیع روبەیعی سەرۆكی دامەزراوەی نەهرێن بۆ پاڵپشتیكردن لە دیودەری و دەستپاكی دەڵێت، رۆڵی سەرەكیی دیوانی چاودێری دارایی بریتییە لە دەستنیشانكردنی پێشێلكارییەكان و لێوردبوونەوە لە چالاكییەكان و هەڵسەنگاندنی ئاستی حزمەتگوزاری لە تەواوی دامەزراوەكانی دەوڵەت، بەڵام ئەو دیوانە بە دەست ناكۆكیی سیاسی و ناڕژدی و لاوازیی سەربەخۆیی دارایی دەناڵێنێت، ئەوەش توانای لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لاواز كردووە.

زیاتر گوتی، لە دیارترین خاڵە لاوازەكانی رووبەڕووی كاری دیوانی چاودێری دارایی دەبێتەوە، سنوودرای دەسەڵاتیەتی، رێوشوێنەكانی بریتین لە چاودێریكردنی دوای گەندەڵی نەك پێش لێگرتنی، ئەوەش گەورەترین كێشەیە، دیوانەكە دەسەڵاتی سەپاندنی سزای بەسەر ئەو لایەنانە نییە كە چاودێریان دەكات، جا چ لە كەرتی گشتی یان سەندیكاكان و هیتریش، ئەوەش وای كردووە تێوەگلاوانی گەندەڵی پابەندی رێنوێنییەكانی نەبن و بەوەش كاریگەریی راپۆرتەكانی لاواز بن و توانای لە چارەسەركردنی پێشێلكارییەكانی كاریگەر نەبێت. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل