ئیسماعیل بەقائی: داوای دەستپێكردنەوەی دانوستاندنمان نەكردووە

:: AM:11:42:27/07/2026 ‌
ئیسماعیل بەقائی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رای گەیاند، بە هیچ شێوەیەك ئێران داوای دەستپێكردنەوەی دانوستاندنی لەگەڵ ئەمەریكا نەكردووە و لەبارەی ئۆكراینایش دەڵێ‌، "سەركێشییەكەی ئۆكراینا بێ وەڵامدانەوە تێپەڕ نابێت".

ئەمڕۆ دووشەم 27ی تەمووز، ئیسماعیل بەقائی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە، نابێت ئەمەریكا سەربەستانە بە خواستی خۆی وادەی جەنگ یان ئاشتی دیاری بكات. ئەوەشی گوت، "ئێمە داوای دەستپێكردنەوەی دانوستاندنمان نەكردووە".

لەبارەی گەرووی هورمزیش گوتی، "وەك خۆیەتی و هیچ شتێك نەگۆڕاوە و گەرووەكە داخراوە، بەڵام لەگەڵ عومان لە گفتوگۆداین بۆ بەڕێوەبردنی گەرووەكە".

دوو رۆژ لەمەوبەر لە دەریای قەزوێن، ئۆكراینا هێرشی كردە سەر كەشتییەكی رووسی كە پێداویستی سەربازیی تێدا بووە بۆ ئێران رەوانە كراوە، كەچی ئێران نكۆڵی لەوە دەكات باری كەشتییەكە سەربازی یان چەك و تەقەمەنی بێت. ئەمڕۆیش گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێ‌، "ئەمە سەركێشییەكی ترسناكی ئۆكراینا بوو بێ وەڵامدانەوە تێناپەڕێت".






وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل