سەردانەكەی نەتەنیاهۆ بۆ ئەمەریكا دواخرا

:: PM:12:56:27/07/2026 ‌
بێ دیاركردنی هیچ هۆكارێك، سەردانی بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بۆ واشنتن دواخرا و تا ئێستەیش هیچ وادەیەكی نوێ بۆ سەردانەكە دیاری نەكراوە.

ئەمڕۆ دووشەم 27ی تەمووز، رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل رای گەیاند، هەرچەندە بڕیار بوو سەعات 11ی سەرلەبەیانی بە كاتی ئیسرائیل، فڕۆكەی نەتەنیاهۆ بەرەو واشنتن بفڕێت، بەڵام گەشتەكە دواخراوە و هیچ هۆكارێكیش دیاری نەكراوە.

 لەسەر بانگهێشتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، نەتەنیاهۆ سەردانی ئەمەریكای دەكرد، بۆ ئەوەی سبەی لە كۆشكی سپی لەگەڵ ترەمپ كۆ ببێتەوە، هەروەها لە رێوڕەسمی ناشتنی سیناتۆر لیندزی گراهام بەشدار بێت كە ماوەیەك لەمەوبەر كۆچی دوایی كرد، نەتەنیاهۆ بە هاوڕێیەكی نزیكی خۆی ناوی برد. بەڵام سەردانەكە لە وادەی خۆی ئەنجام نەدرا و هیچ روونكردنەوەیەكیش نەدراوە كە كەی ئەنجام دەدرێت.
 


وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل