هاتنی سەردانیكارانی شیعە بۆ چلەی ئیمام حوسێن لە زیادبوونە

:: PM:08:23:27/07/2026 ‌

ئێستە سەردانیكارێكی زۆری شیعە لە ناوخۆی و دەرەوەی عێراق روو لە كەربەلا دەكەن بۆ بەشداریكردن لە رێورەسمی چلەی شەهیدكردنی ئیمام حوسێن، كە ساڵانە یادی دەكرێتەوە، لەو ناوەدا بە درێژایی رێگەكان بەرەو كەربەلا لە لایەن كەژاوە و تیمەكە حكوومەتییەكان كار بۆ رێكخستنی رێوڕەسمەكە دەكرێت، ئەوە لەوكاتەی تا دێت ژمارەی سەردانیكارانی هاتوو لە وڵاتانەوە روو لە هەڵكشانە. 

ئەمڕۆ سەعد معەن سەرۆكی شانەی راگەیاندنی تەناهی ئاشكرای كرد كە ژمارەی سەردانیكارانی بیانی هاتوو بۆ بەشداریكردنی لە رێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن، لە سەرەتای موحەرەمەوە تا ئێستە گەیشتووەتە ملیۆنێك و 813 هەزار و 188 كەس، لە 172 رەگەزنامەی جیاواز و لە تەواوی وڵاتان، ئەو ژمارەش بەرجەستەی گرنگیی رووداوەكە دەكات.  




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل